دوێنێ نەوتی خاو رووی لە دابەزین بوو وەلێ ئەمڕۆ بەهاكەی بەرز بۆوە، بەهای یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ ٧٠ دۆلار و ٥ سهنتە، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٦٩ دۆلار و ٥٦ سەنت بوو.
هاوکات هەر ئەمڕۆ بەهای یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکا بە ٦٦ دۆلار و ٧٤ سەنتە، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٦٦ دۆلار و ٢٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا.
ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت و هاوپەیمانەکانی لە نێویاندا ڕووسیا کە بە ئۆپێک پڵەس ناسراوە، ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو بڕیاریاندا بۆ یەکەمجار لە دوای ساڵی ٢٠٢٢ ەوە بەرهەمهێنان زیاد بکەن.
ڕێکخراوەکە لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە دەستپێکردنی زیادکردنی کەمێک بە بڕی ١٣٨ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا جێبەجێدەکات، ئەمەش هەنگاوی یەکەمە لە زیادکردنی مانگانەی پلان بۆ داڕێژراو بۆ ئاسانکردنی نزیکەی ٦ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا کە یەکسانە بە نزیکەی ٦٪ی خواستی جیهانی.