
چەند رۆژێك بوو بەهۆی ئاڵۆزی خۆرهەڵاتی ناوەراست و بەتایبەتیش هێرشی ئیسرائیل بۆسەر قەتەر بەهای نەوت لە بەرز بوونەوەبوو، بەڵام ئەمڕۆ بەهای ئەو شلەخاوە دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ی ئەیلولی ٢٠٢٥، بەراورد بە رۆژی ڕابردوو نرخی نەوت دابەزینی تۆمارکرد و هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە ٦٧ دۆلار و ٢٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوكات، نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تێكساسیش نرخەکەی دابەزیوە و بە ٦٣ دۆلار و٤٣ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.