ڕاپۆرتێکی ئیماراتی: خامەنەئی نامەیەکی لەبارەی یاسای حەشدی شەعبی بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی ناردووە.

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئێماراتی تیشکی خستۆتە سەر نهێنیە شاراوەکانی پشت کشانەوەی پڕۆژە یاسای حەشدی شەعبی لە عێراق و ئەم هەنگاوەشی بە فشاری ڕاستەوخۆی نێو دەوڵەتی و هەرێمایەتی لەسەر چوارچێوەی هەماهەنگی دەسەڵاتدار ناوبردووە.

 لەم چوارچێوەیەدا ڕۆژنامەی (العین)ی ئیماراتی لە ڕاپۆرتێکدا  ئاشکرایکردووە کە عەلی خامەنەئی ڕابەری باڵای ئێران داوای لە لایەنە عێراقیەکان کردووە هیچ هەنگاوێک نەنێن بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای حەشدی شەعبی.

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی پێکردووە،چوار چێوەی هەماهەنگی لەژێر فشاری نێو دەوڵەتی و هەرێمایەتی ناچار کراوە پڕۆژە یاساکە لەپەڕلەمان بکشێنێتەوه.

ڕاپۆرتەکە بەپشت بەستن بەچەند سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە، کە ڕۆژی شەممەی ڕابردوو چوارچێوەی هەماهەنگی نامەیەکی لە خامەنەئی پێگەیشتووەو تێدا پێی ڕاگەیاندون، تێپەڕاندنی پڕۆژە یاسای حەشدی شەعبی گرژیەکان لە عێراق و ناوچەکە ئاڵۆزتر دەکات بۆیە خۆتان لەو بابەتە بەدووربگرن .

بەپێی ڕاپۆرتە ئیماراتیەکە،نامەکە سەرەتا گەیشتووەتە دەستی عەمار ئەلحەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەو دواتر لەڕێگەی ئەلحەکیمەوە گەیشتۆتە سەرکردەکانی چوار چێوەی هەماهەنگی،دوای گەیشتنی نامەکە سەرکردە شیعەکان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕێککەوتون یاساکە لەپەڕلەمان بکشێتەوەو داواش لەپەرلەمانتاران کراوە پێداگری لەبارەی تێپەڕاندنی پڕۆژە یاساکەوە نەکەن.

 ڕاپۆرتەکە لەزاری سەرچاوە ڕۆژنامەوانیەکانەوە دەڵێت ، دوای بڕیاری کشاندنەوەی پڕۆژە یاساکەو دواخستنی بۆ خولی داهاتووی پەرلەمان،شیعە دەسەڵاتدارەکانی عێراق،واشنتۆنیان لەو هەنگاوە ئاگادار کردووەتەوە،لای خۆیە واشنتۆن خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم هەنگاوە دەربڕیوە.

ڕۆژنامەی( العین)ی ئیماراتی لەزاری پەرلەمانتار سجاد سالم ڕایگەیاند، کشاندنەوەی پڕۆژە یاسای حەشدی شەعبی لەپەرلەمان ئاماژەیەکە بۆ ئەوەی کە ئەمریکا کاریگەری تەواوی لەسەر دۆخی سیاسی ناوخۆی  عێراق و پەیوەندی ئاڵۆزی نێوان عێراق و ئێران هەیە لەبارەی هاوسەنگی لەنێوان گروپە چەکدارەکان و حکومەتی ناوەندی. 

ووتیشی: نامەکەی خامەنەئی بۆ کەمکردنەوەی بەریەککەوتنەکانی نێوان ئەمریکاو عێراق، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا ئێران هەوڵدەدات هەژمونی خۆی لە عێراق بپارێزێت

لای خۆیەوە غازی فەیسەڵ سەرۆکی سەنتەری عێراقی بۆ توێژینەوە بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندوە،کشانەوەی پڕۆژە یاسای حەشدی شەعبی، عێراقی لە سزایەکی قورسی ئابوری دەربازکرد .

ووتیشی: تێپەڕاندنی یاساکە حەشدی شەعبی دەگۆڕی بەنیمچە پاسدارانی عێراقی ئەمەش لای ئەمریکا بەتوندی ڕەتکراوەتەوە

 ووتیشی نامەکەی خامەنەئی بۆ کەمکردنەوەی بەریەککەوتنەکانی نێوان ئەمریکاو عێراق، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا ئێران هەوڵدەدات هەژمونی خۆی لە عێراق بپارێزێت.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا