نەتەوەیەكگرتوەكان رایگەیاند، ئاوارە فەلەستینیەكان شوێن گۆڕكێ دەكەن و متمانەیان بە ئاگربەست نییە.
ستیفان دوجاریك وته‌بێژی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، زیاتر له 36 هه‌زار كه‌س له هه‌مان ماوه‌دا به ئاڕاسته‌ی پێچه‌وانه‌دا واته له باكوری غه‌ززه‌وه بۆ باشور رۆیشتون.
ستیفان دوجاریك ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سێ په‌ناگه‌ی كاتی له باكوری غه‌ززه (به‌یت حانون، به‌یت لاحیه، و جبالیه) دامه‌زراون، كه هه‌ریه‌كه‌یان نزیكه‌ی پێنج هه‌زار كه‌س له‌خۆده‌گرن.
ستیفان دوجاریك ئاماژه‌ی به دابه‌زینی نرخی خۆراك كرد له‌گه‌ڵ هاتنی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان، به‌ڵام هێشتا له ئاستی پێش ململانێكان به‌رزتره.
ڕونیشیكرده‌وه، نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر سێی خێزانه‌كان باشتر ده‌ستیان به خۆراك ده‌گات، به‌ڵام به‌كارهێنان هێشتا زۆر كه‌متره له ئاسته‌كانی پێش‌و، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه نه‌بونی نه‌ختینه‌یی وه‌ك ته‌حه‌دایه‌كی سه‌ره‌كی بۆ خێزانه‌كان ده‌مێنێته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، تۆم فلێچه‌ر به‌رپرسی مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به سه‌ردانێكی هه‌فته‌یی گه‌یشته ناوچه‌كه كه بڕیاره گه‌شته‌كه‌ی ئیسرائیل و ناوچه‌كانی فه‌ڵه‌ستینیش له‌خۆبگرێت و بڕیاره سه‌ردانی كه‌رتی ڕۆژئاوا و كه‌رتی غه‌ززه بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵا كۆببێته‌وه بۆ بینینی دۆخه‌كه به چاوی خۆی، هه‌روه‌ها به‌دواداچون بۆ له ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م هاوبه‌شه مرۆییه‌كان بكات.