لە پارێزگای بەسرە بە هۆی خۆڵبارینەوە ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی نیسان کرایە پشووی فەرمی، بەرپرسێکی تەندروستی بەسرەش رایگەیاند بە هۆی خۆڵبارینەوە لانیکەم ٣٦١ کەس تووشی هەناسەتوندی بوون.
ئه‌سعه‌د عیدانی، پارێزگاری پارێزگای به‌سڕه له بڵاوكراوه‌یه‌ك رایگەیاند، ئەمڕۆ پشووی فه‌رمی ده‌بێت له سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكانی شاره‌كه، هۆكاری ڕاگه‌یاندنی پشووه‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌بوونی خۆڵبارینێكی چڕ له شاره‌كه‌دا.
بەهۆی هاتنی شەپۆلێكی چڕی خۆڵبارینەوە بۆ عێراق، لە هەردوو پارێزگای زیقار و نەجەف باری نائاسایی راگەیەندرا.
میدیاكانی عێراق بڵاویانكردەوە، بەهۆی هاتنی شەپۆلێكی چڕی خۆڵبارینەوە بۆ عێراق ، هەردوو پارێزگای زیقار و نەجەف باری نائاساییان راگەیاندوەو سەرجەم تیمە تەندروستییەكانی دوو پارێزگاكە خرانە ئامادەباشییەوە.
بەهۆی چڕیی شەپۆلە خۆڵبارینەكەوە مەترسیی لەسەر تەندروستیی هاوڵاتییانی ئەو دوو پارێزگایە دروستبووە و سەدان هاوڵاتیی بارودۆخی تەندروستییان تێكچووە
لە ئێوارەی ئەمڕۆوە باهۆز و خۆڵبارینێکی چڕ رووی لە زۆربەی ناوچەکانی عێراق کردووە. تەندروستیی بەسرە دەڵێت" بەهۆیەوە لانیکەم ٣٦١ کەس بەهۆیەوە تووشی هەناسەتووندی بوون".