دوای كوشتنی ئیسماعیل هەنییە لە نێو پایتەختی ئێران، ئێران داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكان كردووە هەرچی زووە دانیشتنێكی نا ئاسایی ئەنجام بدات.
وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای کردووە، کە داواکاری ئێران بۆ ئەنجامدانی دانیشتنەکە لەلایەن ڕووسیا، جەزائیر و چینەوە پشتیوانی کراوە.
دوای تیرۆرکردنی هەنییە، ئێران داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی کردووە بۆ تاوتوێکردنی " دەستدرێژی و هێرشە تیرۆریستییەکانی ئیسرائیل"، لەڕێگەی نامەیەکەوە کە لەلایەن ئەمیر سەعید عیرفانی باڵیۆز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش نێردراوە و تیایدا ئیسرائیلی تۆمەتبار کردووە لە بەرپرسیارێتی تیرۆرکردنی فوئاد شوکر سەرۆکی حزبوڵڵای لوبنان لە بەیروت و ئیسماعیل هەنییە لە تاران.
نوێنەری ئێران لە ئەنجومەنی ئاسایش داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە "ڕێوشوێنی یەکلاکەرەوە بۆ چارەسەرکردنی ئەم پێشێلکارییانە بگرنەبەر و تاوانباران لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت".