ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە،  کاتالین نۆڤاک، سەرۆکى هەنگاریا، دەستیلەکارکێشاوەتەوە و رایگەیاندووە "هەڵەی کردووە".

 رۆژی شەممە، 10ی شوباتی 2024 کاتالین نۆڤاک، سەرۆکی هەنگاریا لەژێر فشاری ئۆپۆزسیۆن و بەهۆی دەرکردنی لێبوردن بۆ کەسێک کە تێوەگلاوە  بەدەستدرێژیکردنەسەر منداڵان، دەستیلەکارکێشایەوە.

کاتالین نۆڤاک، مانگی ئایاری 2022، وەک سەرۆکی هەنگاریا هەڵبژێردرا، بەیەکەم ژن دادەنرێت ئەو پۆستە وەربگرێت.

نۆڤاک ساڵی 2023، پێش سەردانی پاپای ڤاتیکان بۆ وڵاتەکەی، لێبوردنی بۆ 20 سزادراو دەرکردووە، کە لە نێویاندا کەسێکی تێدابووە تاوانبارە بە دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵان.

ئەو کەسەی لێبوردنەکەی بۆ دەرکراوە، پێشتر جێگری بەڕێوەبەرى خانەیەکی منداڵان بووە و تاوانبارکراوە بە پەردەپۆشکردنی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵان.

 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە