دەوڵەت باخچەلی لە كۆبوونەوەی هەفتانەی فراكسیۆنی پارتەكەی لە پەرلەمانی توركیا لە وتارێكدا وتی "چاوەڕێ دەكەین پەیوەندی رووبەڕوو لە نێوان ئیمراڵی و گروپی دەم پارتی بەبێ دواكەوتن بەڕێوەبچێت و بە بڕیارەوە بانگەوازەكەمان دووپات دەكەینەوە".

دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی مەهەپە رۆژی ٢٢ـی تشرینی یەكەم داوای لە عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیكراوی پەكەكە كرد كە "بێتە پەرلەمانی توركیا و لە كۆبوونەوەی فراكسیۆنی دەم پارتی قسە بكات و بڵێت تیرۆر بە تەواوی كۆتاییهاتووە و رێكخراوەكە هەڵوەشێندراوەتەوە". دواتر لە چەند كۆبوونەوەیەكی دیكەی فراكسیۆنی پارتەكە پێداگری لە قسەكانی خۆی كرد.

باخچەلی كە هاوپەیمانی ئاكپارتییە، لەلایەكەوە پێداگرە لەسەر پەیامەكانی بۆ عەبدوڵا ئۆجەلان، لەلایەكی دیكەوە دەڵێت، كۆتاییهاتنی پەكەكە نزیكە و دەم پارتی و جەهەپە تۆمەتبار دەكات بەوەی بە فەرمانی قەندیل دەجوڵێنەوە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

تابلۆی هەفتە