مارک ڕوته، سکرتێری گشتیی ناتۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز، ڕایگەیاند، "هەر ڕێککەوتنێک کە بکرێت دەبێت گونجاو بێت بۆ ئۆکرانیا، هەروەها پێشینەیەک بۆ ئەو وڵاتانە دابنێت کە ئامانجی هاوشێوەی ڕوسیایان هەیە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "هەمو جیهان چاودێری دەکەن کە چ جۆرە ڕێککەوتنێک لە نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیادا دەکرێت، دەبێت دڵنیابین لەوەی ئۆکرانیا لە پێگەیەکی بەهێزتردایە لەوەی ئێستا هەیە، بۆ ئەوەی ڕێککەوتنێک بتوانێت بگاتە ئەو ئاستەی کە لە بەرژەوەندی ڕوسەکاندا نییە".
ڕوتێ جەختی لەسەر پێویستی ئۆکرانیا لە "پێگەیەکی بەهێز"دا کردەوە پێش دەستپێکردنی گفتوگۆکان و وتی: لەم ساتەدا بەڕاستی لە هێڵی بەرگریدان.
سکرتێری گشتیی ناتۆ متمانەی خۆی بە توانای خۆی و ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بۆ ڕازیکردنی ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا بۆ دانوستان دەربڕی.
سکرتێری گشتیی ناتۆ ئەگەری بڵاوەپێکردنی هێزەکانی ناتۆی لە ناوچەکە ڕەتکردەوە و وتی، "نامانەوێت بچینە ڕوبەڕوبونەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕوسیا".
ئهوهشی خستهڕو، "ئەوەی کە دەبێت بیکەین ئەوەیە کە دڵنیابین لەوەی ئۆکرانییەکان دەتوانن لەم شەڕەدا بەرەو پێشەوە بچن، هەروەها دڵنیابین لەوەی کە ئەوان لە پێگەیەکی بەهێزدان هەرکاتێک کاتی گفتوگۆکردن هات، ئەوەش بەو مانایەیە کە دەبێت ئهو چهكانه دابین بكهین كه ئۆكرانیا پێویستی پێیهتی".