
بڕیارەكانی ئۆپێك بۆ كەمكردنەوەی خستنە بازاڕی نەوتی خاو و هەروا گرژیەكانی ئەمەریكا و فەنزوێلا نرخی نەوتی بەرز كردەوە
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه نرخی نەوتی خاو بۆ دووه‌م دانیشتنی له‌سه‌ریه‌ك به‌رزبوه‌وه، له‌كاتێكدا به‌شداربوانی بازاڕ هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ئه‌و مه‌ترسیانه كرد كه له هێرشه‌كانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئۆكرانیا بۆ سه‌ر پێگه‌كانی وزه‌ی ڕوسیا سه‌رچاوه‌یان گرتووه، هه‌روه‌ها په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ڤه‌نزوێلا.
به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی وزه، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت 14 سه‌نت به‌رزبوه‌وه كه ده‌كاته 0.2%ی نرخه‌كه‌ی و به 63 دۆلار و 31 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، هه‌روه‌ها نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ڕۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكا 18 سه‌نت به‌رزبوه‌وه كه ده‌كاته 0.3%ی نرخه‌كه‌ی و گه‌یشته 59 دۆلار و 50 سه‌نت.