ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە زۆرینەی دەنگ پرۆژەیاسایەکی ئەمریکای بۆ راگرتنی جەنگی غەززە پەسند کرد.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی جیهان، ئەمشەو دووشەممە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، کۆبوونەوەیەکی لەسەر دەنگدان، بۆ پەسەندکردنی پڕۆژە یاسایەک ئەنجامدا، بە مەبەستی پێکهێنانی ئاگربەست لە کەرتی غەززە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بە زۆرینەی دەنگ ئەنجومەنی ئاسایش بڕیاریدا بە پەسەندکردنی پڕۆژە یاساکە، بۆ پێکهێنانی ئاگربەست لە کەرتی غەززە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، پرۆژەیاساکە لەلایەن جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکاوە پێشنیارکرابوو کە لە کۆبوونەوەکەدا ١٤ وڵات دەنگیان بە پێشنیازەکەی ئەمریکا بۆ ئاگربەستدا.
بەپێی پرۆژه یاساکە شهڕ له غهززه رادهگیرێت، هەروەها بارمتهکانی ژێر دەسەڵاتی حهماس و بەشێک لە زیندانیکراوە فەڵەستینییەکانی ژێر دەسەڵاتی ئیسرائیل ئازاد دهكرێن.