وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا، "ئه‌مریكییه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی كه كورده‌كان ڕابكێشن بۆ ناو پلانه‌كه‌یان، وه‌ك كارتێك به‌كاریان ده‌هێنن له یارییه‌كه‌یاندا" داوای له كورده‌كان كرد كه د‌رك به‌وه بكه‌ن كه داهاتویان له یه‌كڕیزی سوریادایه نه‌ك پشت به‌ستن به پاراستنی ئه‌مریكا و داوای لێ‌كردن بچنه ژوره‌وه بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ ڕژێمی سوریا بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنێك كه مافه‌كانیان وه‌ك گروپێكی نیشتمانی مسۆگه‌ر بكات".
سێرگی لاڤرۆڤ چاره‌نوسی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی ئه‌فغانستانی به‌بیر كورد هێنایه‌وه كه پشتیان به ئه‌مریكا به‌ست و له كۆتاییدا به ته‌نیا مانه‌وه و هۆشداری پێدان له دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌مان سیناریۆ، داواشی لێ‌كردن سود له‌م ئه‌زمونه مێژوییه وه‌ربگرن و بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ڕێبازی "گفتوگۆی نیشتمانی بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر بارودۆخی ژیانیان له‌ناو ده‌وڵه‌تی سوریادا".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا ئاماژه‌ی به دیالۆگه‌كانی پێش‌و له‌گه‌ڵ كورد كرد و كه وڵاته‌كه‌ی به‌شداری تێداكردون و وتی، "ئه‌مریكییه‌كان ده‌ستوه‌ردانیان كردوه و كوردیان قه‌ناعه‌ت پێكردوه كه باشترین بژارده ئه‌وه بوه كه روبه‌ڕوی هێزه‌كانی رژێمی سوریا ببنه‌وه، له‌بری ئه‌وه‌ی هاوكاریكردن له‌گه‌ڵیان په‌ره‌پێبدرێت".
لاڤرۆڤ ده‌ستی خسته سه‌ر سامانی سوریا، كه به وته‌ی خۆی "دزراوه" له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه و باسی له‌وه‌شكرد، "نه‌وت و گاز و دانه‌وێڵه له‌لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كان و هاوپه‌یمانه‌كانیانه‌وه هه‌نارده ده‌كرێن و داهاته‌كه‌ی ناچێته خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌تی سوریا، به‌ڵكو بۆ به‌هێزكردنی هه‌وڵه‌كانی جیابونه‌وه و دامه‌زراندنی قه‌واره‌یه‌كی نیمچه ده‌وڵه‌تی له‌ناوچانه".
ناوچه‌كانی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا (رۆژئاڤای كوردستان) له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)دان، كه نزیكه‌ی 25%ی ڕوبه‌ری سوریا ده‌كات، له‌دوای ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵمه‌تی دژی داعش له ساڵی 2014ه‌وه بنكه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له رۆژئاڤا جێگیركراوه.