سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی رێککەوتنەکەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع رایگەیاند" رێککەوتنی کورد و حکومەتی سووریا خزمەت بە ئاشتی دەکات."
سەرۆك كۆماری توركیا ئاماژەی بەوەشکرد، پێشوازی لە ھەر "ھەنگاوێكی دروست" دەكەن كە لە پێناو داماڵینی تیرۆر دا بێت لە سووریا.
رەجەب تەیب ئەردۆغان جەختی کردەوە، "جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنەی کە دوێنێ واژۆ کرا بە شێوەیەکی دروست و تەواو، خزمەت بە ئاسایش و ئاسوودەیی سووریا دەکات. لەمەشدا سەرجەم برایانمان لە سووریا قازانج دەکەن."
شەوی ڕابردوو سه‌رۆكایه‌تی كۆماری سوریا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژەی بەوەکرد، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سوریا و مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕێككه‌وتن.
به‌پێی یه‌كێك له‌خاڵه‌كانی ڕێککەوتنەکە بۆ لەمەودوا هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە بەشێک دەبێت لە دامەزراوەی بەرگری سوریا، هەروەها هەردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌ی خاكی سوریا و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی دابه‌شكاری ناوچەکە كردووه‌ته‌وه.