مەسعود پزیشكیان سەرۆكی ئێران دەڵێ لە ژێر فشاردا دانوستان ناكەین و بەترەمپیش دەڵێچیت لەدەست دێ بیكە.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی ئێران ڕایگەیاند" ئەگەر دانوستان بە کەرامەت و لەسەر بنەمای ڕێز و قازانجی یەکتر بێت، دادەنیشین و قسە دەکەین، بەڵام زمانی هەڕەشە و هێز بە هیچ شێوەیەک لای ئێمە قبوڵ نییە".
پزشکیان وتی" ئێمە دەبێت پەیوەندیمان لەگەڵ دونیا هەبێت ئێمە نامانەوێت بتۆرین و شەڕ لەگەڵ کەسدا بکەین، بەڵام هەروەها نامانەوێت بە زەلیلەوە لەبەردەم کەسدا کڕنۆش بەرین. ئێمە بە کەرامەتەوە دەمرین، بەڵام بە زەلیلبوونەوە ڕاناوەستین. زمانی هەڕەشە قبووڵ ناکەین".
سەرۆکی ئێران ئاماژەی بەوەشدا ئامادە نییە لە ژێر هەڕەشەدا دانوستان لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکادا بکات و چی لە دەست دێت با بیکات.