سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، کۆبونەوەیەکی لەگەڵ ڕاوێژکارەکانی ئەنجامداوە بۆ تاوتوێکردنی پرسی ئێران، پێشبینی دەکات بەم زوانە بڕیارێکی خێرا بدات.
وتەکانی دۆناڵد ترەمپ دوای ئەوە هات کە خولی یەکەمی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران کە لە مەسقەتی پایتەختی عومان بەڕێوەچو، بە ئاڵوگۆڕی داواکارییەکان و نەخشەڕێگای دانوستانەکان بۆ ئامادەکاری بۆ خولی نوێی دانوستانەکانی شەممەی داهاتو لە ڕۆما کۆتایی هات.
دۆناڵد ترەمپ کە پێشتر هەڕەشەی وەڵامدانەوەی سەربازیی کردبو ئەگەر دانوستانەکان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران شکستیان هێنا، ڕۆژنامهنوسانی دڵنیا کردەوە کە لەگەڵ ڕاوێژکارەکانی سەبارەت بە ئێران ڕاوێژی کردوە و بەم نزیکانە بڕیارێک دەدرێت و وتی، "زۆر بە خێرایی بڕیار لەسەر ئێران دەدەین".
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز، پیت هێگسێت، وەزیری بەرگری ئەمریکا دوپاتیکردەوە کە سەرۆک ترهمپ زۆر جدییە لە ئەگەری پەنابردنە بەر چارەسەری سەربازی بۆ ڕێگریکردن لە هەڵگرتنی چەکی ئەتۆمی لە ئێران، هیوای خۆی دەربڕی کە بابەتەکان تا ئەو ئاستە بەرز نەبنەوە.