باخچەلی سەرۆكی مەهەپە كە بەپارتیكی توندڕەو لە توركیا ناسراوە هەڕەشە لە رۆژئاوا دەكات و دەڵێ‌ ئەگەر رێكەوتنەكە وەك خۆی جێبەجێ‌ نەكرێ‌ ئەوە توركیا هێرشدەكاتە سەر هەسەدە.

باخچەلی لە راگەیەنراوێك لەسەر رێكەوتنی نێوان مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هەسەدە و ئەحمەد شەرع سەرۆك كۆماری سوریا دەڵێت" پێویستە بزانرێت، ئەگەر ئەو رێککەوتنە وەکو خۆی جێبەجێ نەکرێت، دەستوەردانی سەربازی دەبێتە بژاردەیەکی هاوبەش و ناچاری بۆ دیمەشق و ئەنقەرە."

ئەو لەسەر ئاشتیش قسەی كرد بەتایبەت بانگەوازی ئاشتی كە لەلایەن عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری پەكەكەوە كرا دەڵێت، "هەسەدە و یەپەگە لەم بانگەوازە بێبەش و بەدەر نین، لە داهاتوویەکی نزیکدا باش دەردەکەوێ کە ئایا تەواوی باڵەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی جوداخواز لە تاقیکردنەوەی دڵسۆزی و راستگۆیی رێبەرەکەیان دەردەچن یان نا، پێویستە هەسەدە و یەپەگە دڵسۆزی نیشانی ئیمراڵی بدەن و بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی ٢٧ی شوبات بجووڵێنەوە. ئەمە جگە لەوەی لە بەرژەوەندیی هەمووانە، زۆرترین سوود بە داهاتوویەکی بێ تیرۆر و ئارامیی ناوچەکە دەگەیەنێت."

دەوڵەت باخچەلی لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئیسرائیل هەمیشە هەوڵی دابەشکردن و پارچەپارچەکردنی سووریا دەدات و وتی " ئاشکرایە کە هەسەدە/یەپەگە لەژێر رێبازی ئیسرائیلدان. مەزڵووم عەبدی، سەرۆکی یەپەگە لەو ڤیدیۆیەدا کە بۆ کۆنفرانسی نەتەوەیی گەنجانی رۆژئاڤا لە ئەڵمانیا ناردی، وتوویەتی، ئەگەری ئەوە هەیە ئاگربەستی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا بەردەوام نەبێ و ئەگەری روودانی رووبەڕووبەنەوە هەیە."

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا