وانگ یی، وەزیری دەرەوەی چین لە پەکین، رایگەیاند؛ چین دەیەوێت ئاشتی بگەڕێنێتەوە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
وانگ یی داوای کردوە کە پێویستە هەمو وڵاتان کار بکەن بۆ ئارامکردنەوەی دۆخی غەززە بە زویی و ئاشتی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە زوترین کات بگەڕێتەوە.
وەزیری دەرەوەی چین پشتگیریی وڵاتەکەی دووپاتكردەوە لە پاڵ وڵاتانی ئیسلامی کە لە لوتکەی ئیسلامی عەرەبی داوایان کرد گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین کۆتاییان بێت.
وتیشی: پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رێکاری جددی بگرێتەبەر بۆ وەستاندنی ئەو کارەساتە مرۆییەی لە غەززە بەڕێوەدەچێت.
لای خۆیەوە، ئەمیر فەیسەڵ بن فەرحان، وەزیری دەرەوەی سعودیە كە ئامادەی كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەی وەزیری دەرەوەی چین بوو، داوای کرد کە کار بکەن بۆ راگەیاندنی ئاگربەست و ناردنی هاوکاریی مرۆیی زیاتر بۆ غەززە.