ئۆکرانیا لە میانەی وتوێژ لەگەڵ کاربەدەستانی ئەمریکا لە سعودیە، ڕازی بوە ئاگربەستی دەستبەجێی بۆ ماوەی 30 ڕۆژ لەگەڵ ڕوسیا قبوڵ بکات.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمریکا دەستدەكاتەوە بە هاوبەشکردنی هەواڵگری لەگەڵ ئۆكرانیا و هاوکاری ئەمنیەكانیشی دەسپێدەکاتەوە، هەروەها ئۆکرانیا و ئەمریکا ڕێککەوتن لەسەر ئەنجامدانی ڕێککەوتنی کانزاکان بە زوترین کات
لایخۆیەوە مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندوە، ئێستا ئەو ئۆفەرە (ئاگربەستی 30 ڕۆژە) دەباتەلای ڕوسەکان و ئێستا تۆپەکە لە گۆڕەپانی مۆسکۆدایە، دوای ئەوەی ئەو ئۆفەرەیان پێشکەش دەکات.