ئەمریکا بۆردومانی دامەزراوەیەکی تایبهت به هەڵگرتنی چەک لە سوریا ڕاگەیاند له تۆڵهی هێرشێك كه دوێنێ كراوهتهسهریان، دهشڵێت، "هێرشهكه بۆ کەمکردنەوەی توانای پلاندانان و دەستپێکردنی هێرشەکانی داهاتو بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان".
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندوە، "هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا هێرشیان کردوەتە سەر دامەزراوەیەکی هەڵگرتنی چەک کە سەر بە میلیشیاکانی لایەنگری ئێرانە لە سوریا".
ئاماژهی بهوهشكردوه، ئەو هێرشه لە کاردانەوەی هێرشێکە کە دوێنێ بە هاوپەیمانی لەگەڵ ئێران لە دژی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا ئەنجامدرا.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ئەو هێرشەی لە دژی دامەزراوەیەکی هەڵگرتنی چەک بۆ گروپێكی سەر بە ئێران ئەنجامداوه بۆ کەمکردنەوەی توانای پلاندانان و دەستپێکردنی هێرشەکانی داهاتو بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان کە لە ناوچەکەدا ئامادەن بۆ پشتیوانیکردن لە ئۆپەراسیۆنەکانی شکستپێهێنانی داعش.