كارین جان بییر لە كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند، "ئێمه له نزیكه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین له چاودێریكردنی دۆخی ره‌فح ، به‌پێی ئه‌و رونكردنه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه پێماندراوه، هێرشی سنوردار له ره‌فح ئه‌نجام ده‌دات، ئێمه‌ش نیگه‌رانییه‌كانمان له ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره به ڕونی ڕاگه‌یاندوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "كارده‌كه‌ین بۆ ناردنی هاوكاری مرۆیی زیاتر بۆ ناو غه‌ززه و گه‌یاندنی به‌ده‌ست هاوڵاتیان، ئێمه ده‌مانه‌وێت پارێزگاری بۆ كارمه‌ندانی فریاگوزاری له غه‌ززه دابین بكه‌ین و بتوانن به‌رده‌وام بن له كاره‌كانیان".
سه‌باره‌ت به‌راگرتنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و هێرشه‌كانی ئیسرائیل، وته‌بێژه‌كه‌ی كۆشكی سپی ده‌ڵێت، "ئه‌گه‌ر حه‌ماس ڕێگه به ئازادكردنی ژنان و برینداران و به‌ساڵاچوانی بارمته بدات، ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌مڕۆ شه‌ڕه‌كه كۆتایی پێ بهێندرێت".a