دوای هەڵبژاردنی پزیشكیان لە هەڵبژاردنی ئێران دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆوە كە ئەمەریكا ئامادەی دانووستانە و كەچی وڵاتەیەكگرتوەكانی ئەمەریكا ئەم هەواڵەی رەتكردەوە.
جۆن كیربی وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی له‌كۆشكی سپی رایگه‌یاند، "ئه‌مریكا ئاماده نییه دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران له سه‌رده‌می سه‌رۆكی نوێ‌دا ده‌ستپێبكاته‌وه".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "چاوه‌ڕوانی هیچ گۆڕانكارییه‌ك له سیاسه‌تی ئێران‌دا ناكرێت، ئه‌وه‌ی مه‌سعود پزیشكیان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری ئێران سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا".
له‌لای خۆیه‌وه ماتیۆ تۆله‌ر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان وتی، "ئه‌م پێشهاته (هه‌ڵبژاردنی پزیشكیان) چانسی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دیالۆگ به‌رز ناكاته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، پێشبینی ناكه‌ین ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ببێته هۆی گۆڕانكارییه‌كی بنه‌ڕه‌تی له ڕه‌وت و سیاسه‌ته‌كانی ئێران‌دا.