چەند بەرپرسێكی ئێران ئاشكرایان كرد كە رێبەرەكەیان خامەنەئی بڕیاری وەڵامدانەوەی ئیسرائیلی دەركردوە.
چەند به‌رپرسێكی ئێرانی كه دوانیان ئه‌ندامی سوپای پاسدارانن به رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزیان راگه‌یاندوه، " خامنه‌یی ئه‌م فه‌رمانه‌ی له كۆبونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران ده‌ركردوه".
ئێستا ڕون نییه ئێران تا چ ڕاده‌یه‌ك وه‌ڵامی ده‌داته‌وه و ئایا هێرشێكی هاوسه‌نگ ئه‌نجام ده‌دات بۆ دوركه‌وتنه‌وه له گرژی، یاخود هێرشێكی به‌رفراوان ده‌بێت.
كاربه‌ده‌ستانی ئێرانی ده‌ڵێن، "سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی ئێران بیر له هێرشی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و موشه‌كی هاوبه‌ش ده‌كه‌نه‌وه بۆ سه‌ر ئامانجه سه‌ربازییه‌كان له ده‌وروبه‌ری ته‌لئه‌بیب و حه‌یفا، به‌ڵام ئاگادار ده‌بن له هێرشكردنه سه‌ر ئامانجه مه‌ده‌نییه‌كان".
به‌رپرسانی ئێرانی بۆ ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاشكرایانكردوه، "له‌نێو بژارده‌كانی تاوتوێكردندا هێرشێكی هه‌ماهه‌نگی ئێران و به‌ره‌كانی دیكه‌یه كه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی تێدایه له‌وانه یه‌مه‌ن و سوریا و عێراق بۆئه‌وه‌ی زۆرترین كاریگه‌ری دروستبكات".