ئەڵمانیا بڕیاریداوە دژی كۆچبەران سنوورەكانی توند بكات و پۆلیس و كارمەندی زیاتر بنێرێت.
ئه‌لێكسانده‌ر دۆبرینت وه‌زیری نوێی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی "كۆچبه‌رانی نایاسایی" پۆلیسی زیاتر ڕه‌وانه‌ی سنوره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كرێت.
ڕونیشیكرده‌وه، ئه‌ڵمانیا سنوره‌كانی به‌ته‌واوی داناخات، به‌ڵام ڕه‌نگه به‌شێك له كۆچبه‌ران له‌سه‌ر سنور ڕه‌تبكرێنه‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكه له‌لایه‌ن حكومه‌تی پێشوه‌وه ڕه‌تكرایه‌وه.
له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیدا، فریدریش مێرز ڕاوێژكاری نوێی ئه‌ڵمانیا به‌ڵێنیدا سیاسه‌تی كۆچبه‌ری وڵاته‌كه توندتر بكاته‌وه و حكومه‌ته‌كه‌ی كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كۆچبه‌رانی نوێ بۆ كه‌متر له 100 هه‌زار ساڵانه ده‌كات، ئه‌مه‌ش به هۆكاری فشاره‌كانی سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی وڵاته‌كه‌ی.
فریدریش مێرز رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردو به كه‌ناڵی گشتی ARD ی رایگه‌یاند، "فشاره‌كان له‌سه‌ر شاره‌كانمان، شارۆچكه‌كان، قوتابخانه‌كان، نه‌خۆشخانه‌كان و ژێرخانی ئێمه گه‌یشتونه‌ته خاڵێكی گرنگ، ژماره‌ی ساڵانه‌ش نابێت له مه‌ودای شه‌ش ژماره‌ییدا بێت".
فریدریش مێرز پلانه‌كانی بۆ ڕاگرتنی یه‌كگرتنه‌وه‌ی خێزانه‌كان و ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانی دیپۆرتكردنه‌وه دوپاتكرده‌وه، وه‌ك له ڕێككه‌وتنی هاوپه‌یمانی نێوان بلۆكه كۆنه‌په‌رسته‌كه‌یدا هاتوه كه له یه‌كێتی دیموكراتی مه‌سیحییه‌كانی مێرز و یه‌كێتی كۆمه‌ڵایه‌تی مه‌سیحییه‌كانی باڤاریا و پارتی سۆسیال دیموكرات (SPD) پێكهاتوه.