بەهای نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە دوێنێ بەرز بووەوە ، بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٠ دۆلار و ٩٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد رۆژی رابردوو نرخەکەی نزیکەی ٨٦ سەنت بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ــی ئازارـی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بە ٦٧ دۆلار و ٦٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە رۆژی رابردوو هاوشێوەی نەوتی برێنت نرخەکەی نزیکەی ٨٥ سەنت بەرز بووەوە.