نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران رایدەگەیەنێت" گفتوگۆیەکی باش و بەرهەمدارمان لەگەڵ ئێران ئەنجامدا".
ستیڤن ویتکۆف نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران، لە دوای کۆتاییهاتنی خولی یەکەمی وتووێژی ناڕاستەوخۆی نێوان شاندی ئێران و ئەمریکا لە مەسقەتی پایتەختی عومان، ڕایگەیاند" گفتوگۆیەکی زۆر ئەرێنی و بنیاتنەرمان لەگەڵ لایەنی ئێران ئەنجامدا".
دەشڵێت" ئەمڕۆ دەگەڕێمەوە ئەمریکا بۆ ئەوەی کورتەیەک لەبارەی ئەنجامی دانوستانەکان ترەمپ ئاگادار بکەمەوە".
هەر ئەمڕۆ عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران دووپاتیکردەوە کە هەفتەی داهاتوو خولی نوێی دانوستان لەگەڵ واشنتۆن بەڕێوەدەچێت.
هەروەها ئەو خولەی کە ئێوارەی ئەمڕۆ کۆتاییهات، بە بنیاتنەر وەسفکرد و وتی" دانوستانەکان لە کەشێکی ئارام و دوور لە زمانی هێرشبەرانە بەڕێوەچوو".