یەكیەتی ئەوروپا لە وەڵامی ترەپدا بە گەمارۆی ئابووری خستنە سەر ئەوروپا وەڵامی ئەمەریكای دایەوەو گەفی توندی لێدەكات.
ئورسولا ڤۆن دێر لاین له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له كۆتایی لوتكه‌ی نافه‌رمی یه‌كێتی ئه‌وروپا له برۆكسل وتی، "ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی نادادپه‌روه‌رانه باج به‌سه‌ر ئێمه‌دا بسه‌پێندرێت، یه‌كێتی ئه‌وروپا به توندی وه‌ڵامی ده‌داته‌وه".
ئه‌مه‌ش له پاشخانی ڕاگه‌یاندنی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ڕۆژی شه‌ممه 1ی ئه‌م مانگه هات سه‌باره‌ت به سه‌پاندنی باج به‌سه‌ر هه‌نارده‌كردن له كه‌نه‌دا و مه‌كسیك و چینه‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی باج له‌سه‌ر كاڵاكانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد و ئه‌وروپای به "ئیستغلال"ی ئه‌مریكا تۆمه‌تبار كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی "زه تێلێگراف"ی به‌ریتانی، تیمه‌كه‌ی تره‌مپ بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه باجێكی 10% به‌سه‌ر سه‌رجه‌م هه‌نارده‌كردنی ئه‌وروپی بۆ ئه‌مریكا بسه‌پێنێت، سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هیچ كۆده‌نگییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له‌ناو ئیداره‌ی ئه‌مریكادا نییه.