ئهمڕۆ پێنجشەممە وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل هۆشداریی دایە ئێران لە پاڵپشتیکردنی حوسییەکان لە ڕوی دارایی و چەکەوە و ڕایگهیاند، سەردەمی بریکارەکان کۆتایی هاتووە و "میحوەری خراپەکاری داڕماوە و ئهوهی له لوبنان و غهززه كردمان له تارانیش دهیكهین".
ئیسڕائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگهیاندوه، "من سەرکردایەتی ئێران ئاگادار دەکەمەوە کە پارە و چەک و ئاڕاستهی حوسییەکان دەکەن، سەردەمی بریکارەکان کۆتایی هاتوە و 'میحوەری خراپەکاری' ڕوخاوە".
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "ئەوەی ئێمە بەرامبەر حزبوڵای لوبنان و حەماس و ئەسەد و حوسییەکانمان کرد، لە تارانیش دەیکەین".
لە کۆتاییدا وتی، "حوسییەکان گورزی توندیان لێدەدرێت ئەگەر بەردەوام بن لە هێرشەکانیان بۆ سەر ئێمە، سوپای ئیسرائیلیش ئامادەیە بۆ هەر ئەرکێک".
کاتز دو ڕۆژ لهمهوبهر پشتڕاستی کردبوەوە کە ئێران دەرئەنجامەکانی "تەواو" لە ئەستۆ دەگرێت بۆ هەر هێرشێکی هاوپەیمانەکانی حوسییەکان، دوای ئەوەی حوسییەکان فڕۆکەخانەی تەلئەبیبیان کردە ئامانج.
کاتز لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا لەگەڵ بنیامین نهتهنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دوای ڕاگەیاندنی بۆردومانی فڕۆکەخانەی سهنعا لەلایەن ئیسرائیلەوە، وتی، "ئەمە هۆشدارییەکە بۆ سەرۆکی ئێرانی، ئێوە ڕاستەوخۆ بەرپرسیارن لە هەر هێرشێکی قۆڵی حوسییەکان بۆ سەر دەوڵەتی ئیسرائیل و لێکەوتەی تەواو لە ئەستۆ دەگرن".