میكی زوهار له‌لێدوانێكیدا بۆ كۆمپانیای په‌خشی ئیسرائیل ڕونیكرده‌وه كه "قۆناغی دوه‌می گرێبه‌ستی ئازادكردنی بارمته‌كان گه‌ره‌نتی نییه، به هه‌ر نرخێك بێت ڕێككه‌وتنی غه‌ززه تا قۆناغی دوه‌م ته‌واو ناكه‌ین".
وتیشی، "ئه‌گه‌ر حه‌ماس پابه‌ند بێت به هه‌ڵوێستی خۆیه‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بێت له كۆنترۆڵكردن و به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رتی غه‌ززه، ئێمه ده‌گه‌ڕێینه‌وه ناو شه‌ڕ بۆ شكستپێهێنانی حه‌ماس، گرنگ نییه چه‌ند كات بخایه‌نێت و له هه‌مانكاتدا به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌وڵه‌كان بۆ كۆتاییهێنان به حه‌ماس دوای ئه‌وه‌ی هه‌مو ڕفێنراوه‌كان بۆ ماڵه‌كانیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه".
ئه‌و وه‌زیره‌ی ئیسرائیل باسی له‌وه‌شكرد، "تاكه پێشكه‌وتنێك كه ده‌توانین له ده‌ستی حه‌ماسدا به‌جێی بهێڵین، ده‌ربه‌ده‌رییه بۆ چەكدارانی ئەو بزوتنەوەیە".
پێشتریش ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، میدیاكانی ئیسرائیل ئاشكرایان كردبو كه ته‌لئه‌بیب ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕی كه‌رتی غه‌ززه ئه‌گه‌ر دانوستانه‌كان له‌سه‌ر قۆناغی داهاتوی ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست و ئاڵوگۆڕی دیله‌كان شكستبهێنن.
ڕۆژنامه‌ی "ئیسرائیل هایۆم" له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ئاگاداره‌وه بڵاویكرده‌وه، ئیسرائیل خۆی بۆ سیناریۆیه‌ك ئاماده ده‌كات كه ئه‌گه‌ر دانوستانه‌كان شكستیان هێنا، به‌جۆرێك گۆڕانكاری له ستراتیجی هێرشه‌كه ده‌كرێت و هێرشی ئه‌مجاره قورس‌تر ده‌بێت به‌راورد له‌گه‌ڵ شێوازه سنورداره‌كانی پێشوی.