دژ بە هێرشە موشەکییەکەی ئەم دواییەی حوسییەکان بۆ سەر فڕۆکەخانەی بن گوریۆن، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بەهەماهەنگی ئەمریكا، هێرشیانکردە سەر یەمەن.
پێگەی ئاکسیۆس لە زاری بەرپرسێکی ئیسرائیلییەوە بڵاویکردەوە" هێرشەکە تەنها ئیسرائیل بووە، بەڵام بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا ئەنجامدراوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، زیاتر لە ٣٠ فڕۆکەی ئیسرائیلی بەشداری ئەو هێرشانەیان کردووە و دامەزراوە گرنگەکانی وەک پاڵاوگەکانی نەوت و وێستگەکانی کارەبایان کردووەتە ئامانج.
ئەوەشی خستەڕوو، هێرشە ئاسمانییەکانی سوپای ئیسرائیل بە لانیکەم شەش هێرش بۆ سەر بەشی ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە بەندەر و شاری حودەیدەیان کردووەتە ئامانج.
دوێنێ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دوپاتیکردەوە کە وڵاتەکەی لە کات و شوێنی گونجاودا وەڵامی هێرشەکانی حوسییەکان و ئێران دەداتەوە و ئاماژەی بەوەدا کە ئەم لێدانانە تەنیا سەرەتای زنجیرەیەک ڕێوشوێنی بەرگرییە.