ئا: محهمهد چاوشین
ڕۆژی جیهانیی پێکەنین هەموو ساڵێک لە یەکەم یەکشەممەی مانگی ئایاردا بەڕێوەدەچێت.
ناونانی ڕۆژێکی ساڵ بە ڕۆژی جیهانیی پێکەنین، بیرۆکەی "مادان کاتاریا"ی پزیشکی هیندی بوو کە لە ساڵی ١٩٩٥دا یۆگای پێکەنینی داهێنا، بە هەوڵ و ماندووبوونی ئهو دكتۆره، لە ساڵی ١٩٩٨ەوە یەکەم یەکشەممەی مانگی ئایار بە ڕۆژی جیهانیی پێکەنین ناسراوە و لەم ڕۆژەدا خەڵک لە شارە جیاوازەکانی وڵاتانی جیهاندا کۆدەبنەوە و بێ وەستان پێدەکەنن.
ئامانج لهو ڕۆژه، بەئاگاهێنانەوەی ویژدانی مرۆڤایهتییه بۆ برایەتی و دۆستایەتی و پێكهوه ژیان و یهكتر قهبووڵ كردن لە ڕێگەی پێکەنینەوە.
یەکەم ڕۆژی جیهانیی پێکەنین تەنها لە شاری مومبای پایتەختی هیندستان له ساڵی 1998 بەڕێوەچوو کە ١٢ هەزار ئەندامی یانەکانی پێکەنینی هیندستان تێیدا بەشداربوون. یانەی پێکەنین شوێنێکە کە ڕاهێنانی یۆگای پێکەنینی تێدا ئەنجام دەدرێت.
بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٠ بۆ یەکەمجار ڕۆژی جیهانیی پێکەنین سنوورەکانی هیندستانی بەزاند و لە شاری کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک بەڕێوەچوو. لەم چالاکییەدا زیاتر لە ١٠ هەزار کەس لە گۆڕەپانی سەرەکی شارەکە کۆبوونەوە و تیایدا به پێكهنین و شادیی له دهوری یهكتر كۆببوونهوه.
دكتۆر مادان کاتاریا كه ههوڵ دهدات لە ڕێگەی پێکەنینەوە ئارامیی و دڵخۆشیی و پێكهوه ژیان بۆ جیهان بهێنێت، دەڵێت: "کاتێک پێدەکەنیت، دەگۆڕێیت، کاتێکیش دەگۆڕێیت، هەموو جیهانی دەوروبەرت دەگۆڕێت".
پێکەنین، دەرمانێکی گران بەھایە، لەبازاڕ دەست ناکەوێ کە ئێمەومانان بە کیلۆ بی کڕین، کەواتە دەبێ زەمینەی پەیداکردنی پێکەنین بخوڵقێنین. پێکەنین بۆ ھەر دەردێکی بێ دەرمان، دەرمانە.
لهڕووی زانستییهوه ئهوه سهلماوه كه پێكهنین دهرمانی چهندین دهرد و نهخۆشی جهستهیی و دهروونییه، لهوانه:
پێکەنین میکانیزمێکی بەرگری و ڕوبەڕوبونەوەی فشار و خۆ به بچووك زانین و شهرم و ئازاره.
پێکەنین ئاستی وزەی لەش زیاد دەکات.
پێکەنین سترێس و گرژی دەروونیی کەم دەکاتەوە.
پێکەنین ئازار کەمدەکاتەوە.
یەکێک لە سوودەکانی پێکەنین ئەوەیە کە ماسولکەکانی ورگ بەهێز دەکات. ماسولکەکانی ورگ لەکاتی پێکەنیندا گرژ دەبن و فراوان دەبن، جوڵەیەکی تەواو هاوشێوەی ئهو جووڵه وەرزشیانهیه كه بۆ بچووك كردنهوهی ورگ ئهنجام دهرێن.
کاتێک پێدەکەنیت پەستانی خوێن و لێدانی دڵت زیاد دەکات. بەڵام ڕاستەوخۆ دوای پێکەنین پەستانی خوێن کەم دەبێتەوە (کەمتر لە ئاسایی).
پێکەنین ئاستی هۆرمۆنەکانی سترێس کەم دەکاتەوە.
پێکەنین کارکردنی مێشک باشتر دەکات. پێکەنین هەردوو نیوەگۆی مێشک هان دەدات و هاوسەنگی لە ئەرکەکانیاندا دروست دەکات.
پێکەنین ئاستی فێربوون و تێگهیشتن و تەرکیز بەرز دەکاتەوە.
پێکەنین دەبێتە هۆی دابەزاندنی پەستانی خوێن. ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی مەترسی جەڵتەی دڵ یان جەڵتەی مێشک.
سهرچاوه:
beytoote.com