ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پاریس سانجێرمان ئۆفەرێكی پێشكەشی لیۆنێل مێسی كردووە تاكو بۆ ماوەی دوو بۆ سێ ساڵ پەیوەندی بە ریزەكانی یانە فەرەنسییەكە بكات.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی بەگوێرەی سەرچاوەكانی مارسیلۆ بیچلەر رۆژنامەنووسی بەناوبانگی بەڕازیلی ئەم هەواڵەی ئاشكراكردووە، كە پیشتر ساڵی 2017 هەر ئەم رۆژنامەنووسە بوو هەواڵی چوونی نێیماری بۆ پاریس سانجێرمان بڵاوكردەوە و هاوینی رابردووش هەر هەمان رۆژنامەنووس بوو بۆیەكەمجار هەواڵی ناردنی پرۆفاكسەكەی میسی بۆ یانەی بارسێلۆنا راگەیاند.

بەگوێرەی زانیارییەكانی مارسیلۆ بیچلەر، پاریس سانجێرمان ئۆفەرێكی بۆ ماوەی دوو ساڵ پێشكەشی مێسی كردووە لەگەڵ ساڵێكی دیكەی ئارەزوومەندانە.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشكرایكردووە، تاكو ئێستا بارسێلۆنا هیچ ئۆفەرێكی پیشكەشی میسی نەكردووە تاكو گرێبەستەكەی نوێبكاتەوە لەكاتێكدا هاوینی داهاتوو گرێبەستەكەی لەگەڵ بلاوگرانا كۆتایی دێت، رۆژنامە كەتەلۆنییەكە ئاشكرایكردووە بەرپرسانی پاریس سانجێرمان پێیانوایە بارسێلۆنا ناتوانێت ئۆفەرێكی وا پێشكەشی مێسی بكات رازی بكات بمێنێتەوە.