ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە قۆناغی پێش كۆتایی جامی ئەڵمانیا، هەردوو یانەی ڤێردەربریمەن و لایپزیگ لەیاریگای چادیۆن ڕووبەرووی یەكبوونەوە.

هەردوو تایمی ئاسایی یاریەكە بەیەكسانی و بە بێ گۆڵ كۆتاییهات دوای ئەوەی هەردوو گۆڵپارێز رۆڵی گرنگیان هەبوو لە پاك راگرتنی گۆلەكانیان و یارییەكە چووە كاتی زیادكراو، لەخولەكی 93 دا هوانگ هی چان گۆڵی یەكەمی بۆ لایپزیگ تۆمار كرد بەڵام لیۆناردۆ لە خولەكی 95 دا گۆڵی یەكسانی بۆ ڤێردەربریمەن كردەوە، لە خولەكی 121یشدا ئیمێل فۆرسبێرگ گۆڵی دووەم و بردنەوەی بۆ لایپزیگ تۆمار كرد و یاریەكەی لە سوودی یانەكەی كۆتایی پێهێنا.

بەم ئەنجامە، لایپزیگ سەركەوتنی بۆ یاری كۆتایی جامی ئەڵمانیا بەدەستهێنا و لەو یاریەشا بەرامبەر براوەی یاری نێوان بروسیا دۆرتمۆند و هۆڵشتاین یاریدەكات.