ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

تۆماس تۆخێلی ڕاهێنەری یانەی چێڵسی ڕایگەیاند، دەبێت بەرامبەر فولهام بردنەوە بەدەستبهێنن بۆ ئەوەی مەترسیان نەكەوێتە سەر لە پلەكانی پێشەوەی ڕیزبەندیدا.

تۆخێل ئاماژەی بەوەدا، یاریزانەكانی تێگەیشتون لەم هەفتەیەدا دوو یاری گرنگ ئەنجامدەدەن و كاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر چارەنووسی ئەم وەرزەیان، هەلێكی گەورەیان لەبەر دەستدایە بۆ ئەوەی كاری باش ئەنجامبدەن.

بڵاویشیكردەوە، لە ئێستاشدا بەهیچ شێوەیەك باسی یاری گەڕانەوە بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید ناكات چونكە یاریەكی گرنگ لەپێشیانە ئەویش ڕووبەرووبونەوەی فولهامە و هەوڵدەدەن زیاتر نزیكببنەوە لە گەیشتن بە چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو.

ئاشكراشیكرد، خولی ئینگلتەرا زۆر جیاوازە لە خولی فەڕەنسا، لە پریمەرلیگ ڕووبەرووی ئاستەنگی زۆر دەبیتەوە بەهۆی بوونی چەندین یانەی گەورە و ڕكابەری بەهێز بە درێژایی وەرزەكە، لێرە خشتەی یارییەكان و ئاستبەرزی یانەكان هیچ مهیرەبان نین لەگەڵتدا.

تۆخێل ئامادەنەبوونی ڕۆدیگێر و كۆڤاسیچی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر فولهام ڕاگەیاند و هیوای خواست بتوانن بۆ یاریەكەی چوار شەممە بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید بتوانن ئامادەبن، داواش لە تیمۆ وێرنەر دەكات بیر لە ڕابردوو نەكاتەوە و تەنها هەوڵی ئەوەبدات متمانە بۆ خۆی دروستبكات.