ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەر لە هەردوو یاری بەرامبەر ئۆساسۆنا لە لیگا و یاری گەڕانەوەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر چێلسی لەندەنی زێدانی ڕاهێنەری ڕیال مەدرید كۆمەڵێك هەواڵی خۆش و ناخۆشی سەبارەت بە یاریزانانی یانەكەی پێگەیشت.

بەگوێرەی میدیاكانی مەدرید ئەمڕۆ بەر لە مەشقەكانی یانەكە تاقمی پزیشكانی ڕیال مەدرید جارێكگی دیكە پێكانی دانی كارڤەخالیان ڕاگەیاندوە و بەپێی ڕاپۆرتەكە هەڵزڕان لە ماسوولەكەكانی هەیە و ئەم وەرزەی كارڤەخال كۆتایی پێ هات، جگە لەو هەواڵە زێدان دڵخۆش بوو بە گەڕانەوەی سێرخیۆ ڕامۆس بۆ مەشقە بەكۆمەڵەكان و بەم شێوەیەش بێت ڕامۆس چەند خولەكێك بۆ یاری ئوساسۆنا یاری دەكات و بۆ یاری چێلسی ئامادە دەبێت، هەر سەبارەت بە هەواڵە خۆشەكانیش بۆ هاندەرانی ریال مەدرید ئەوەیە گە بۆ جاری دووەم پشكنینی ڤاڵڤێردی نێگێتیف دەردەچێت بەمەش پشكنینی داهاتووی نێگێتیف بێت واتای ئەوەیە دەگەڕێتەوە مەشقەكان و یارییەكانی داهاتووی ڕیال مەدرید، لە كۆتاییشدا تاقمی پزیشكانی یانەكە هەمو هەوڵی خۆیان خستوەتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانن میندی بۆ یاری چێلسی ئامادە بكەن، ئەمرۆ میندی بە مەشقی تایبەتی لەهۆڵی وەرزیشی كردوەو بەرامبەر ئۆساسۆنا یاری ناكات.

جێی ئاماژە پێكردنە، زێدانی ڕاهێنەری ڕیال مەدرید دوای ئەوەی ڕۆژێك پشووی بە یاریزانان دا، بەنیازە بۆ یاری ئۆساسۆنا چەند ئەستێرەیەكی پشوو پێ بدات تا بۆ یاری چێلسی بە بەهێزترین پێكهاتەی یاری بكات.