ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە یارییەكی هەفتەی 34 ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئەتڵەنتای دووەمی ڕیزبەندی بووە میوانی یانەی ساسۆلۆ.

یاریەكەشیان بە یەكسانی و بە گۆڵێك بۆ هەردوو یانە كۆتاییهات، رۆبن گۆسینێس لە خولەكی 32 گۆڵێكی بۆ ئەتڵەنتا كرد و لە خولەكی 52 بێراردی گۆڵی یەكسانی بۆ ساسۆلۆ تۆماركردەوە.

بە سوود وەرگرتن لەم یەكسانبوونەی ئەتڵەنتا، یانەی ئینتەرمیلان بۆ 19 مین جار لە مێژوویدا توانی نازناوی خولی ئیتاڵیا بەدەستبهێنێت كە دواهەمین جار ساڵی 2010 بوو بەدەستیهێنابووـ ئەم سەركەوتنەش جگە لە هەولأء ماندووبوونی یاریزانانء دەستەی كارگێڕی دەگەڕێتەوە لەسەرووی هەمووشیان كۆنتی راهێنەربوو.