ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە یاریەكانی هەفتەی 34 ی خولی ئیتاڵیا، یانەی یۆڤانتۆس لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر ئۆدینیزی یاریكرد.

لە خولەكی 10 مۆلینا گۆڵێكی بۆ ئۆدینیزی تۆماركرد،بەڵام لە خولەكەكانی 83 و 90 كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دوو گۆڵی بۆ یۆڤانتۆس كرد و یاریەكەی بە بردنەوەیەكی گرنگ و بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە سوودی یانەكەی كۆتایی پێهێنا.

یۆڤانتۆس خالەكانی گەیاندە 69 خاڵ و لە سێیەمی ڕیزبەندی خولی ئیتاڵیا دەبینرێت، ئۆدینیزیش 39 خاڵی هەیە و لەیانزەی ڕیزبەندیدایە.