ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەخولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە ڤالانسیای بردەوە.

لە خولی ئیسپانیا و لە هەفتەی 34 دا، لە یارییەكی بەهێزدا بەرشەلۆنە بوە میوانی یانەی ڤالانسیا.

گیمی یەكەم بەبێ گۆل بۆ هەردوولا وەك یەك بوو، لە گێمی دووەمدا ڤالانسیا هەرزوو گۆلێكی لە رێگای پاولێستا تۆمار كرد، لە دواتریشدا كوڕانی كومان توانیان سێ گۆل تۆماربكەن دوو گۆل میسیء گۆلێكیش گریزمان، لە خولەكی 83 ڤالانسیا گۆلی دووەمی تۆماركردء هەوڵی یەكسانبوونەوەی یارییەكەیدا بەڵام بێ هودە بوو.

بەم ئەنجامە، بەرشەلۆنە بە كۆكردنەوەی 74 خاڵ لە سێیەمی ڕیزبەندی خولی ئیسپانیدا دەبینرێت، ڤالانسیاش 36 خاڵی هەیە و لە چواردەی ڕیزبەندیدایە.