ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

لە درێژەی ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردەكان بۆ جامی یۆرۆ، لە یارییەكی دۆستانەدا ئیسپانیا میوانداری پورتوگالی كرد.

بە درێژایی هەردوو تایمی یاریەكە ئیسپانیا ئاستێكی باشتری پێشكەشكرد بەڵام نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بكەن و یاریەكەیان بە یەكسانی و بە بێ گۆڵ كۆتاییهات.

ئیسپانیا لە هەشتی ئەم مانگەدا لە دووەم یاری دۆستانەدا بەرامبەر هەڵبژاردەی لیتوانیا یاریدەكات، پورتوگالیش لە نۆی مانگدا میوانداری ئیسرائیل دەكات.