ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

كارگێڕی پاریس سان جێرمان لە پێناو مانەوەی مباپێ لە ڕیزەكانی و درێژكردنەوەی گرێبەستەكەی بۆچەند وەرزێك ئامادەیە مووچەی ساڵانەی هێرشبەرەكەی بەرزبكاتەوە و لەهەمان كاتیشدا بڕی پاداشت و خەڵاتەكانی زیاد بكات و سێ یاریزانیش بۆ یانەكەی بگوازێتەوە.

لیۆناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشی پاریس بۆ ڕێگرتن لە چوونی مباپێ بۆ ڕیاڵ مەدرید ئامادەیە گرێبەست لەگەڵ حەكیمی یاریزانی باڵی ڕاستی ئینتەرمیلان و سیۆ ‏هێرناندیزی یاریزانی باڵی چەپی میلان و كامافینگای بەرگریكار واژوو بكات لە پێناو ڕازیكردنی هێرشبەرەكەی بۆ مانەوە لە پاریس.

گرێبەستی مباپێ هاوینی داهاتوو كۆتایی دێت و یانە فەڕەنسیەكە چەندین ئۆفەری بۆ درێژكردنەوەی گرێبەستەكە پێشكەش بە هێرشبەرەكەی كردوو، بەڵام تا ئێستا وەڵامی مباپێ نەخێرەو هەموو بۆچونەكانیش ئاماژە بەوەدەكەن مباپێ دەیەویت كەش و هەوای پاریس بەرەو مەدرید بگۆڕێت و ڕوو لە ڕیاڵ مەدرید بكات.