ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بە ڕێككەوتنێكی فەرمی یارییەكانی جامی سوپەری ئیسپانیا تا 2029 لە سعودیە بەڕێوەدەچن

یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا و حكومەتی سعودیە ڕێككەوتن لەسەر درێژكردنەوەی ماوەی بەڕێوەچووی جامی سوپەری ئیسپانیا لە وڵاتە عەرەبیەكەدا، هەر وەك ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەكان ئاماژەیان پێكردووە.

ڕێككەوتنی یەكەمی هەردوولا لەسەر بەڕێوەبردنی سێ وەرزی جامەكە بوو لە سعودیە لە نێوان 2019 بۆ 2021دا، بەڵام وەرزی ڕابردوو بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە ئەندەلوسی ئیسپانیا بەڕێوەچوو.

ڕۆژنامەی ماركا بڵاویكردەوە، لویس ڕۆبیالیسی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا لەگەڵ سعودیە ڕێككەكەوتووە لەسەر نوێكردنەوەی گرێبسەتەكەی نێوانیان تا 2029.

بەمەش یەكێتی ناوبراو لەم كارەیدا نزیكەی 240 بۆ 320 ملیۆن یۆرۆ قازانج دەكات، كە بەرنامەی كارەكەش بۆ بەرەوپێشبردنی تۆپی پێیە لە سعودیەدا.

جامی سوپەری ئیسپانیا لە وەرزی داهاتوودا بە بەشداری ئەتلەتیكۆ مدرید و ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە و ئەتلەتیك بلباو لە نێوان پێنج بۆ نۆی كانوونی دووەمی داهاتوو بەڕێوەدەچێت.