ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەمڕۆ لە جامی یۆرۆدا چوار یاری ئەنجامدەدرێن و ناسنامەی چەند هەڵبژاردەیەكی سەركەوتوو ئاشكرادەبێت.

ئەمڕۆ لە كۆمەڵەی دووەم و سێیەمی جامی یۆرۆدا چوار یاری بەڕێوەدەچن، لە كاتژمێر حەوتی ئێوارە دوو یاری لە كۆمەڵەی سێیەمدا ئەنجامدەدرێن، هەڵبژاردەی هۆڵەندا كە سەركەوتنی بۆ قۆناغی شانزە مسۆگەر كردوە بەرامبەر هەڵبژاردەی مەقدۆنیای باكوور یاری دەكات.

لە هەمان كاتدا لە یاریەكی یەكلاكەرەوەدا هەردوو هەڵبژاردەی ئۆكرانیا و نەمسا رووبەرووی یەكدەبنەوە، ئۆكرانیا پێویستی بە یەكسانبوونە بۆ ئەوەی بگاتە قۆناغی داهاتوو بەڵام نەمسا پێویستی بە بردنەوەیە تا گەیشتن بە قۆناغی شانزە مسۆگەر بكات.

لە كۆمەڵەی دووەمدا و لە كاتژمێر 10 ی شەودا، هەڵبژاردەی روسیا كە خاوەنی بردنەوەیەك و شكستێكە بەرامبەر هەڵبژاردەی دانیمارك یاریدەكات كە هەردوو یاریەكەی دۆراندوە.

لە هەمان كۆمەڵەدا، بەلجیكای سەركەوتوو بۆ قۆناغی شانزە ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی فنلەندا دەبێتەوە.