ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

راپۆتی رۆژنامەكانی ئیسپانیا لە ژمارەی ئەمرۆیاندا باس لە گرنگی پێدانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەكەن بۆ كریستیانۆ رۆناڵدۆ پورتوگالی و دەیانەوێت ئەو یاریزانە بەرەو ریزەكانی یانەكەیان بگوازنەوە.

میدیاكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكردوە، كە بەرپرسانی ئەو یانەیە دەیانەوێت دوای فرۆشتنەوەی حەكیم زیاش و تیمۆ ڤێرنەر، كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ یانەكەیان بگوازنەوە و بیكەنەدیاری بۆ تۆماس تۆخێڵ بە بۆنەوەی بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزەی چامپیۆنس لیگ.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە، كە یانەی چێڵسی ئینگلیزی ئامادەی خۆی پیشانداوە لە بەرامبەر بەدەستهێنانی تواناكانی ئەو یاریزانەدا تەواوی ئەو بڕە پارەیە بداتە یۆڤانتۆس كە داوای دەكات.

ڕۆناڵدۆ لە یارییەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی بە ئاستێكی بەرز دەركەوتوە و تا ئێستا لە دو یارییدا سێ گۆڵی بۆ پورتوگال تۆماركردوە و هەڵبژاردەكەشی یارییەكی بردۆتەوە و یارییەكیشی دۆڕاندوە.