ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە یارییەكانی كۆمەڵەی سێیەمدا و لە یاری یەكەمدا هۆڵەندا لەگەڵ مەكدۆنیای باكوور یاریكرد و یارییەكەی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێوەڵام لێبردەوە.

لە گێمی یەكەمدا و لە خولەكی 24دا مێمفیس دیپای گۆڵی یەكەم و لە گێمی دووەمدا و لە خولەكەكانی 51 و 58دا جیۆرجینیۆ ڤایناڵدۆ دوو گۆڵی لەسەریەكی بۆ هۆڵەندییەكانی تۆماركرد و یارییەكان بە سێ گۆڵ و وەرگرتنی سێیەم سێ خاڵ كۆتاییپێهێنا.

لە دوای تەوابوونی یارییەكە هۆڵەندا بە 9 خاڵ و پێشەنگی كۆمەڵەی سێیەم گەیشتە قۆناخی 16 و مەكدۆنیای باكووریش بە سێ دۆڕانی لەسەریەك ماڵئاوایی لە یۆرۆ كرد.

لە یاری دووەمیشدا هەڵبژاردەی نەمسا بە تاكە گۆڵێكی بێوەڵام لە هەڵبژاردەی ئۆكراینای بردەوە.

گۆڵی بردنەوە و سێ خاڵی یارییەكەش لەلایەن كریستۆف بومگارتنەر لە خولەكی 21 تۆماركرا، بەمەش نەمسا بۆ یەكەمجار لە مێژوویدا قۆناخی كۆمەڵەكانی بڕی و گەیشتە قۆناخی 16ـی یۆرۆ و ئۆكرایناش چاوەڕێدەكات وەكو یەكێك لە باشترین سێیەمەكان سەركەوێت.