ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

لە پاركن ستادیۆم هەڵبژاردەی دانیمارك بەرامبەر هەڵبژاردەی رووسیا یاریكرد و یارییەكەی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لێبردەوە.

لە گێمی یەكەمدا و لە خولەكی 38دا میكێل دامسگارد گۆڵی یەكەم و لە گێمی دووەمدا و لە خولەكی 59 یوسف پۆڵسن گۆڵی دووەمیشی لە تۆڕی رووسییەكان تۆماركرد.

 لە خولەكی 70 ئارتمی دزیوبا بە لێدانی سزا گۆڵی یەكەمی ورچەكانی رووسیای تۆماركرد، لە خولەكی 79دا ئاندریاس كریستیانسن گۆڵی سێیەمیشی بۆ دانیمارك تۆماركرد و سێ خولەك دوای ئەم گۆڵە جواكیم مایلی گۆڵی چوارەمیشی بۆ هەڵبژاردەكەی زیادكرد.

دانیمارك بەم بردنەوەیە بە كۆكردنەوەی سێ خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ هاتە پلەی دووەم و بۆ قۆناخی 16 سەركەوت، رووسیاش سێ خاڵی هەیە، بەڵام ئەویش بە جیاوازی گۆڵ لە پلەی چوارەمە و ماڵئاوایی لە یۆرۆ كرد.

لە یارییەكی دیكەشدا هەڵبژاردەی بەلجیكا بردنەوەی بەسەر هەڵبژاردەی فنلەندا تۆماركرد و سێیەم یاری لە قۆناخی كۆمەڵەكانی یۆرۆ بردەوە.

بەلجیكا لەگەڵ فنلەندا یاریكرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام لێبردەوە.

بەم بردنەوەیە بەلجیكا بە پلەی یەكەم و كۆكردنەوەی 9 خاڵ گەیشتە قۆناخی 16 و فنلەنداش سێیەمی كۆمەڵەكەیەتی و چاوەڕێ دەكات وەكو یەكێك لە باشترین سێیەمەكانی یۆرۆ بگاتە قۆناخی داهاتوو.