ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەرجەنتین دووەم بردنەوەی لەسەریەكی لە كۆپا ئەمریكادا تۆماركرد، دوای ئەوەی بە زەحمەت لە هەڵبژاردەی پاراگوای بردەوە و گەیشتە قۆناخی هەشتی پاڵەوانێتییەكە.

لە ركابەرییەكانی گەڕی سێیەم و لە كۆمەڵەی یەكەمدا، ئەرجەنتین لەسەر یاریگەی مانی گارینچا، بەرامبەر هەڵبژاردەی پاراگوای یارییكرد و دوای شەش ساڵ بۆ یەكەمجار لە هەڵبژاردەكەی بردەوە.

ئەرجەنتین بەم بردنەوەیە ژمارەی خاڵەكانی بۆ 7 خاڵ بەرزكردەوە و لە پێشەنگی كۆمەڵەی یەكەمی كۆپا ئەمریكادایە.