ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گۆڤاری دیفنسا سنترالی مەدریدی ئاشكرای كردووە كارلۆ ئەنشلۆتی ئیتاڵی پێداگرە لەسەر مۆركردنی گرێبەست لەگەڵ ریچارلیسۆنی بەرازیلی هێرشبەری ئیڤەرتۆنی ئینگلیزی تا هێزێكی زیاتر بە هێڵی هێرشبردنی ریال مەدرید بدات.

ئەنشلۆتی هەوڵیداوە پێرێز رازی بكات، چونكە بروای وایە ئەم هێرشبەرە دەتوانێت رۆڵێكی باش لە تیپەكە بگێرێت.

هەرچی پێرێزی سەرۆكی ریال مەدریدە بەهۆی خراپی ئاستی ئەم یاریزانە لە كوپا ئەمەریكا رازی نیە بەم یاریزانە بۆیە تا ئێستا گرێبەستەكە ئەنجام نەدراوە.