ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە ڕاگەیاندراوێكی فەرمیدا ئاشكرایكرد، سەرەڕای ڤایرۆسی كۆرۆنا گەشەی ئابووی یانەكەیان بەراوورد بە ساڵی ڕابردوو گۆڕانكاری گەورەی بەسەرداهاتووە، بەجۆرێك داهاتی وەرزی 2020 بۆ 2021 نزیكەی 874 هەزار یۆرۆ بووە لە كاتێكدا وەرزی 2019 بۆ 2021 تەنها 313 هەزار یۆرۆ بووە.

ڕیاڵ مەدرید لە ڕاگەیاندراوەكەدا ئاشكراشیكرد، قەرزی سەر یانەكە لە وەرزی ڕابردوو 240 ملیۆن یۆرۆ بووە بەڵام لە ئێستادا ڕێژەكە بۆ 46 ملیۆن یۆرۆ كەمبووەتەوە، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ یاریزانەكانی كە بەهۆی كۆرۆناوە هاوكاری یانەكەیان كرد بە كەمكردنەوەی مووچەیكەیان و كارگێڕی یانەكەش سووپاسی ئەو یاریزانانەی كرد كە هاوكاربوون لە كەمكردنەوەی قەرزە داراییەكان.

ڕیاڵ مەدرید بەهۆی پێرێزەوە پلانێكی دارایی گونجاوی جێبەجێكردووە، هەرچەندە وەرزی ڕابردووش شكستی هێنا لە بە دەستهێنانی نازناوەكان لەسەر ئاستی ناوخۆیی و ئەوروپی.