ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا تیروپشكی وەرزی نوێی خولی ئیتاڵیای ڕاكێشا و خولەكەش لە 22 ی مانگی هەشتی ئەمساڵدا دەستپێدەكات و لە 22 ی مانگی پێنجی ساڵی داهاتوو كۆتایی دێت.

یانەی ئینتەرمیلانی پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو لە یەكەم یاری هەفتەكەدا لە یاریگای جیۆسێپی میاتزا میوانداری یانەی جەنەوا دەكات و یاری دێربی میلانۆش بەرامبەر ئەی سی میلان لە حەوتی مانگی 11 ئەنجامدەدات.

كلاسیكۆی ئیتاڵیاش لە نێوان ئەی سی میلان و یۆڤانتۆس لە 19 ی مانگی نۆی ئەمساڵ ئەنجامدەدرێت و یاری دێربی ئیتاڵیاش لە نێوان یۆڤانتۆس و ئینتەرمیلان لە 24 ی مانگی 10 ی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت.