ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی ئیسپانی كۆتا هەنگاوی ئاشكراكرد كە پێویستە یانەكانی بەرشەلۆنە و ئەتلەتیكۆمەدرید بینێن تاكۆتایی بەو گرێبەستە ئاڵوگۆڕیەی نێوانیان بهێنن.

یانەكانی بەرشەلۆنە و ئەتلەتیكۆ دەیانەوێت گرێبەستێكی ئاڵوگۆڕی لەنێوان هەردوو یاریزان ئەنتوان گریزمان و سائول نیگویزدا ئەنجامبدەن بۆ ئەو مەبەستەش بەرشەلۆنە هەوڵدەدات گریزمان لەكۆڵ خۆیبكاتەوە بۆ ئەوەی پارەی مووچە و نوێكردنەوەی گرێبەستی میسی دەستبكەوێت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی كواتراوی ئیسپانیش ئەو ئاڵوگۆڕەی نێوان دوو یانە ئیسپانیەكە لە كۆتایی نزیكە تەنها چەند ووردەكاریەكی بچووك ماوە بۆ تەواوكردنی.

ڕۆژنامە ڕاشیگەیاند گریزمان سائول داوایان لێكراوە مووچەكانیان كەمبكەنەوە بۆ ئەنجامدانی گرێبەستەكە بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی هەردوو یانەكە تیایدان.