ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی ئیسپانی ڕایگەیاند ئانسۆ فاتی هێرشبەری لاوی یانەی بەرشەلۆنە ئەمڕۆ لە هۆڵی وەرزشی یانەكە ڕاهێنانی ئەنجامداوە و بەردەوامە تا لە پێكانەكەی چاكبێتەوە كە لە ئەژنۆی چەپیدا توشی بوو.

ئەمڕۆ یانەی بەرشەلۆنە ڕاهێنانەكانی خۆی لە سەنتەری خوان گامبەر ئەنجامدا بۆ ئامادەكاریەكانی وەرزی نوێ بەڵام هەندێك لە یاریزانەكان لە هۆڵی وەرزشی ڕاهێنانەكانیان ئەنجامدا وەك ئانسۆ فاتی.

بەگوێرەی ڕژنامەی مۆندۆ دیبۆرتیڤۆی ئیسپانی فاتی بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك بەوجۆرە بەردەوام دەبێت دوای ئەوەی چوار ڕۆژی لە مەدرید بەسەربرد لەژێر سەرپەرشتی پزیشكەكانی یانەی بەرشەلۆنە.

لەگەڵ ئەوەشدا گەڕانەوەی فاتی بۆ ڕیزی یانەكەی لە دەستپێكی خولی ئیسپانی كارێكی سەخت دەبێت بۆیە بەرپرسانی یانەكە بڕیاریانداوە پەلەنەكەن لە بەشداری پێكردنی لە یاریەكاندا.